Accessibility links

لە تەقینەوەیەکدا لە ئەفغانستان 18 کەس کوژران


بەرپرسانی ئەفغانی ئاماژەیان بەوەدا بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان 18 کەس کوژراون و ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشیشیان تێدایە.

ئەم تەقینەوەیەش پێش چەند کاتژمێرێک هات لە دەستپێکردنی ئاگربەست لەو وڵاتە بەهۆی جەژنی قوربانەوە.

لەلای خۆیەوە وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید ڕەتی کردەوە تاڵیبان لە پشت تەقینەوەکەوە بووبێت.

وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی لوگار شەهبور ئەحمەد زای وتی تەقینەوەکە لە وەلی عەلمی پایتەختی هەرێمەکە هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستانی کردۆتە ئامانج، ئاماژەشی بەوەدا ئەگەری هەیە هاوڵاتیانی مەدەنی لەنێو قوربانیەکاندا بن.

ئەوەشی خستەڕوو هێشتا ڕوون نیە تەقینەوەکە بەهۆی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە یاخود تەقینەوەیەکی خۆکوژی بووە. تەقینەوەکەش لە شوێنێکی قەرەباڵغدا بووە و هێزەکانی ئاسایش لەو شوێنەدا لە ئەرکی ئاسایی خۆیاندا بوون.

سەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمەکە حەسیب ستانیکزی بە ڕۆیتەرزی وت تەقینەوەکە بەهۆی ئوتومبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە و بەهۆیەوە 18 کەس کوژراون و 22 کەسی تر برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG