Accessibility links

باڵیۆزی ئیمارات بۆ ئەفغانستان بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەسـتدەدات

  • VOA News

باڵیۆزی ئیمارات بۆ ئەفغانستان بەهۆی سەختی برینەکانی لە میانەی تەقینەوەکەی مانگی ڕابردووی نێو بارەگای فەرمانڕەوای پارێزگای قەندەهار لە باشوری ئەفغانسـتان گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی ئیمارات ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیانـنامەیەکدا هەواڵەکەی ڕاگەیاند و نووسیویەتی جومعە ئەلکەعبی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی سپارد.

جێی ئاماژەیە لە 11 ی مانگی یەک، لەو کاتەی شاندێـکی ئیمارات بە سەرۆکایەتی جومعە ئەلکەعبی سەردانی بارەگای فەرمانڕەوای پارێزگای قەندەهاری دەکرد، تەقینەوەیەک لە نێو بارەگاکە ڕوویدا و لە ئاکامدا 11 کەس کوژران، لەوانە 5 کەسیان دیـپلۆمات و کارمەندی ئیمارات بوون. هەروەها 18 کەسیش برینداربوون و باڵیۆزی ئیمارات لە نێویاندا بوو.

پاش چەند ڕۆژێـک لە ڕووداوەکە ئەلکەعبی بەرەو ئەبو زەبی برایەوە تاوەکو لەوێ چارەسەری بۆ بکرێت.

هەتا ئێستا هیچ لایەنێـک بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG