کۆمه‌ڵێـکی سه‌ره‌کی ئه‌فغانی بۆ چاودێریکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ڵێت گومانی له‌سه‌ر ڕه‌وایی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه هه‌یه.
ده‌زگای ئازادی و ڕه‌وایی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ئه‌و نیگه‌رانی زۆری هه‌یه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌که، وه ئاماژه به نه‌بوونی ئاسایش و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کی بێ شومار ده‌کات.
هاوکات هێزه‌کانی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی به ڕێبه‌رایه‌تی ناتۆ گوتیان زیاتر له 300 ڕووداوی توندوتیژی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌کان تۆمارکراون.
کۆمسیۆنی تایبه‌ت به سـکاڵاکانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت چه‌ندین ڕاپـۆرتی پێـگه‌یشتووه که ده‌ڵێن سه‌رپـێچی کراون، له‌وانه کردنه‌وه‌ی دره‌نگی بنکه‌کانی ده‌نگدان، خراپ به‌کارهێنانی کارته‌کانی تۆمارکردن، که‌می سندوقه‌کانی ده‌نگدان، خراپـی جۆری ئه‌و مه‌ره‌که‌به‌ی بۆ مۆرکردنی په‌نجه‌ی ده‌نگده‌ران به‌کارهێنراوه.
کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ئاماری کۆتایی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام شه‌وی شه‌ممه گوتیان 3.6 ملیۆن که‌س ده‌نگیان داوه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی سـاڵی ڕابردوودا نزیکه‌ی 6 ملیۆن که‌س ده‌نگی خۆیان دا.