وێڕای هێرشی موشه‌کی و بۆمبی، به‌ڵام ئه‌فغانیـیه‌کان گوێیان پێ نه‌دا و بوێرانه به‌شـداریان له ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان کرد، ئه‌وه‌ی که تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌گژداچوونه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌فغانیـیه له‌مه‌ڕ یاخیبوون و گه‌نده‌ڵی.
به لای که‌م هه‌واڵی کوژرانی 6 که‌س له میانه‌ی کاری توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانسـتاندا ڕاگه‌یه‌ندراوه.
له کامی ته‌قینه‌وه‌ی موشه‌کێـک له پارێزگای به‌غلانی باکوری ئه‌و وڵاته 2 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه. هه‌روه‌ها هێرشی هاوشێوه‌ش له ناوچه‌ی کوناری سه‌ر به پارێزگای ته‌خار ڕوویدا و به‌ر له کردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌کانی ده‌نگدان له کابولی پایته‌ختیش موشه‌کێـک ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه فازڵ ئه‌حمه‌د مه‌ناوی به‌رپـرسی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌فغانی ده‌ڵێت ڕووداوی ئه‌وتۆی توندوتیژی نه‌بووه که بـبێته مایه‌ی تێـکدانی پـرۆسه‌ی ده‌نگدان، وه له %92 ئه‌و 5800 بنکه‌یه‌ی ده‌نگدانه واڵابوون بۆ ده‌نگده‌ران و زۆر له ئه‌فغانیـیه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کدارانی تاڵیبانیان فه‌رامۆش کرد و به‌شـداریان له ده‌نگدانی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانیدا کرد.
حامید کارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانی له ده‌مێـکی زووی ئه‌مڕۆدا ده‌نگی خۆی دا و گوتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی وڵات به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی چاکتر ده‌بات.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه پـتر له 2500 که‌س کاندید پـێشـبڕکێ ده‌که‌ن بۆ 249 کورسی خانه‌ی خوارووی په‌ر‌له‌مان.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا دانیان به‌وه‌دا ناوه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌مڕۆ بێ که‌موکوڕی نابێت، به‌ڵام ده‌شڵێن ڕاستیه‌که ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی که له ده‌می جه‌نگدا سازده‌درێت خۆی له خۆیدا ده‌سـتکه‌وتێـکه.