Accessibility links

بومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکوری ئەفغانسـتان دەدات و بە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە


بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ناوچەیەکی دور دەسـتی باکوری ئەفغانسـتانی داوە و شەپـۆلەکانی گەیشتووەتە پاکسـتان و هیندسـتان و لە ئاکامدا بە دەیان کەس گیانیان لەدەسـتداوە و دەیانی دیکە برینداربوون.

بەپـێی دەزگای چاودێری جیۆلۆجی ئەمەریکا بومەلەرزەکە لە ناوچەی هیندۆ کوشی داوە بە گوڕی 7.5 پـلە بە پـێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی نزیکەی 213 کیلۆمەتر. ئەو ناوچەیە 254 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژهەڵاتی کابولی پایتەختەوە دورە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کاربەدەسـتان و دەزگاکانی تەندروستی گیان لەدەسـتدانی 70 کەسیان پـشـتڕاستکردووەتەوە، لەوانە 12 کەسیان خوێندکاری کچ بوون کە لە کاتی بومەلەرزەکە هەوڵیان دابوو لە بینای خوێندنگەکەیان بچنە دەرێ و بەسەر یەکتردا کەتبوون.

بەڕێوەبەڕی پەروەردەی ناوچەی تاڵوقان کە ئەو خوێندنگایەی لێـیە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوتووە 35 خوێندکاری دیکە برینداربوون.

بەڕێوەبەری نەخۆشـخانەیەکی ناوچەی نانگار لە نزیک سـنووری پاکسـتان ئەویش هەواڵی مەرگی 6 کەسی دیکەی بە بومەلەرزەکە پشـتڕاستکردەوە و گوتی 69 کەسی دیکە برینداربوون.

لە پاکسـتانیش کاربەدەسـتان دەڵێن 48 کەس لە وڵاتەکەی ئەوانیش بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستـداوە، لەوانە هەشـتیان منداڵ بوون.

XS
SM
MD
LG