ئه‌فغانسـتان میوانداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی باڵای نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات به مه‌به‌سـتی نیشـاندانی ڕێبه‌رانی جیهان که‌وا توانای هه‌یه کۆنترۆڵی ئاسایشی خۆی و گه‌شه‌سه‌ندنی وڵاته‌که‌ی بکات.
هێزه‌کانی ئاسایش له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به سه‌رانسه‌ری کابولی پایته‌خت بڵاوبوونه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی به‌رپـرسه باڵاکان له 60 وڵاتان و کۆمه‌ڵه‌کانی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه که بریتین له هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و بان کی مونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئاماده بوونیان له کۆنفرانسه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له پایته‌خت کۆبوونه‌وه.
به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن حکومه‌ت تیشک ده‌خاته سه‌ر پابه‌ندبوونیان بۆ چاککردنی حوکمڕانی و ئابوری و گه‌شه‌پـێدانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆڵی یاسا له کاتێـکدا که ده‌یانه‌وێت کۆنترۆڵی ملیاره‌ها دۆلار کۆمه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و وڵاته بکه‌ن.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای که میواندارێتی کۆبوونه‌وه لوتکهیییهکه ده‌کات، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت واده‌یه‌کی دیاریکراو بۆ له ئهسـتۆگرتنی هێزه‌کانی پـۆلیس و له‌شـکری ئه‌فغانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی دیاری بکات.