پۆلیسی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت هێرشبه‌رێکی خۆکوژ سه‌رۆکی پێشووی وڵاته‌که‌ی کوشتووه که ئه‌رکی پێشه‌نگی هه‌بووه له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ئاشتی ده‌دران له‌گه‌ڵ تاڵیبانه‌کاندا.
دره‌نگانێکی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێرشه‌که له ماڵی بورهانه‌دین ڕه‌ببانی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌فغانستاندا ڕوویداوه.
هه‌ر له‌و هێرشه‌دا مه‌عسوم ستانیکزا که یه‌کێکه له ڕاوێژکارانی حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان برینداربووه.
به‌ڕێز ڕه‌ببانی ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاشتی ئه‌فغانستان بووه که له لایه‌ن سه‌رۆک کارزایـیهوه پێکهێنرا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی کۆتاییهێنان به شه‌ڕ.
ده‌مڕاستێکی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان به ئاژانسه‌کانی ده‌نگ و باسی گووتووه، به‌هۆی کوژرانه‌که‌ی بورهانه‌دین ڕهببانیـیهوه ، حامید کارزایی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڕی که به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن بوو له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.
به‌ڕێز ڕه‌ببانی له‌و ناوچه‌یه‌ی کابوڵی پایته‌خت ده‌ژیا که زیاتر به شوێنی دیپلۆماتان ناسراوه و نزیکه له باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌تی ئه‌فغانستان و هه‌روه‌هاش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکاشی لێـیه.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا یاخیبوانی تاڵیبانه‌کان هێرشێکی نزیکه‌ی 20 کاتژمێریـیان کرده سه‌ر ناوچه‌که که ئار پی جی و چه‌کی تر و بۆمبیان تیادا به‌کارهێنابوو. ئه‌و هێرشه‌ش به درێژخایه‌نترین هێرش دانراوه بۆ سه‌ر کابوڵ له‌وه‌تای شه‌ڕ له ساڵی 2001 ه‌وه دهستیـپێکرد.