ڕۆژی سێشه‌ممه خۆکوژێـک به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه‌وه له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان خۆی به کاروانێـکی هێزه‌کانی ناتۆدا ته‌قاندۆته‌وه، له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 18 که‌س کوژراون که شه‌شیان سه‌ربازی ناتۆن -- پـێنج ئه‌مه‌ریکی و یه‌ک که‌نه‌دی.
خۆکوژه‌که ته‌قینه‌وه‌که‌ی له نزیـک چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌کی حکومه‌ت له کابول له ده‌می قه‌ره‌باڵغی به‌یانیدا ته‌قاندۆته‌وه. هێزی ته‌قینه‌وه‌که زیاتر له ده ئۆتۆمبیلی سیڤیلی و له‌شـکری تێـکشـکاندووه، له نێویاندا پاسێـک.
تاڵیبان به‌رپـرسیارێـتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه‌که‌دا 12 هاوڵاتی سیڤیل کوژراون و به لایه‌نی که‌م 47 ی دیکه‌ش برینداربوون، له نێویاندا ژماره‌یه‌ک ژن و منداڵ هه‌ن.
سـکرتێری گشـتی ناتۆ فۆگ ڕاسموسـن هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و گوتی هاوپه‌یمانان هه‌ر به ئه‌رکی خۆی بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی ئه‌فغانســتان و به‌هێزکردنی له به‌رامبه‌ر تێرۆریزمدا پابه‌نده.
سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای ئه‌ویش هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م هێرشه کوشـنده‌ترینه له دژی هێزه بیانیـیه‌کان له کابول بکرێت له‌وه‌ته‌ی 6 سه‌ربازی ئیتالی له مانگی نۆی سـاڵی ڕابردوودا له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی کوژران.