به هۆی هێرشێکی خۆکوژی له نزیک ئافیسی هه‌ڵبژاردن له شاری جه‌لال ئاباد له باکوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغآنستان دوو که‌س کوژران و چوار که‌سی دیکه برینداربوون، وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغان شه‌مه گوتیان.
کاربه‌ده‌ستان گوتیان ته‌قینه‌وه‌که له ده‌مێکدا روویدا که هێرشبه‌ره‌که گه‌یشته نزیک ده‌یان خۆپێشانده‌ر له نزیک ئافیسی کومیسیۆنی هه‌ڵبژاردن. ئه‌و خۆپێشانده‌رانه بۆ ناڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین به بڕیارێک کۆببوونه‌وه که که‌سێک نه‌توانێت ببێته کاندیدا ئه‌گه‌ر پیوه‌ندی به گرووپی ملیتانه‌وه هه‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ریم نه‌جیب کاماوال و عه‌تائوڵا خۆگیانی، گوته‌بێژێک بۆ ئوستانداری هه‌ریمی نانگارهار، پشت راستی کوژرانی دوو که‌سی کرد.
خۆگیانی گوتی، "داوامان له خۆپێشانده‌ران کرتبوو که ڕێپێوان رابگرت چونکه ده‌کرێت ملیتانه‌کان ئه‌وان بکاته ئامانج، به‌ڵام ئه‌وان په‌یامی ئاسایشی ئێمه‌یان به هێند نه‌گرت.
هیچ گرووپێک به‌رپرسایه‌تی بۆ ئه‌و هێرشه‌ی شه‌مه‌ی به ئه‌ستۆ نه‌گرتوه، به‌ڵام گرووپی سه‌ر به داعش و تالیبان له هه‌ریمی باکوری خۆرهه‌ڵات دا چالاکن.
تالیبان هوشداری به خه‌ڵکی ئه‌فغان ده‌دات له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پاڕلمان و خۆجێی دا که بڕیاره مانگی ئوکتوبر به‌ڕێوه‌بچن، به‌شداری نه‌که‌ن. به‌گوێره‌ی ڕوێتێرز له ماوه‌ی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر ناوه‌نده‌کانی ناونووسی کردن بۆ ده‌نگدان دا ده‌یان که‌س کوژراون.