ملیتانه‌کانی ئه‌فغانستان هه‌لیکۆپته‌رێکیان خستۆته خواره‌وه و له ئاکامدا 4 سه‌ربازی هێزه‌کانی ناتۆ گیانیان له ده‌ستدا.
کاربه‌ده‌ستانی ناتۆ ده‌ڵێن ئه‌و ڕووداوه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له هه‌رێمی هێلماندی باشوری ئه‌فغانستان ڕوویدا.
تاڵیبان ده‌ڵێت هه‌لیکۆپته‌ره‌که‌یان به موشه‌ک به‌رداوه‌ته‌وه.
له ڕووداوێکی تردا ناتۆ ڕایگه‌یاند ئه‌ندامێکیان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی لاڕێگا له باشوری ئه‌فغانستاندا کوژراوه.
جێێ باسه له ڕۆژی دوو شه‌ممه‌وه تا ئێستا 18 سه‌ربازی ناتۆ به هۆی زنجیره‌یه‌ک هێرشه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه. وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و وڵاته هاوپه‌یمانانه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌فغانی دا کارده‌که‌ن ده‌یانه‌وێت تا کۆتایی ئه‌مساڵ له ئه‌فغانستان پێشوه‌چوون به‌دی بکه‌ن.
گه‌یتس له میانه‌ی گه‌شته‌که‌ی دا بۆ له‌نده‌ن به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوشانه بهریتانیـیهکهیدا، ڕایگه‌یاند که سه‌رکرده‌ی باڵای له‌شکری ئه‌مه‌ریکا دڵنیایه له‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌نده پێشوه‌چوون ده‌که‌ن تا ڕه‌وایی به مانه‌وه‌یان له ئه‌فغانستاندا بده‌ن.