له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له مزگه‌وتێـکدا له هه‌رێمی ته‌خاری باکوری ئه‌فغانسـتان 15 که‌س کوژران، له نێویاندا فهرماندارێـک که پـێشـتر زۆر له دژی تاڵیبان لـێدوانی دابوو و به لایه‌نی که‌م له دوو هه‌وڵی تیرۆرکردن ڕزگاری بووبوو.
سه‌رۆکی پـۆلیسی ناوچه‌که شا جیهاد نوری ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که له ده‌می نوێژی هه‌ینیدا ڕوویدا و تیایدا محه‌مه‌د عومه‌ری فه‌رمانداری کوندوز کوژرا و هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 20 که‌سی دیکه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا برینداربوون که له ده‌می نوێژی هه‌ینیدا له‌و مزگه‌وته‌دا ڕوویدا.
پـێشـتر محه‌مه‌د عومه‌ر هۆشیاری دابوو سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تێـکی تاڵیبان بۆ نانه‌وه‌ی نائارامی له ناوچه‌ی باکوری وڵاته‌که و داوای کردبوو ڕێوشوێنی ئاسایشی زیاتر بگیرێته‌به‌ر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌م دوایـیانه توندوتیژی له باکوری ئه‌فغانسـتان زیادیکردووه که به ناوچه‌یه‌کی زۆر ئارام داده‌نرا به‌راورد به باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که.