سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای دانیشـتنی یه‌که‌می ئه‌نجومه‌نی ئاشـتی کرده‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ یارمه‌تی ئاشـتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تاڵیبان و کۆمه‌ڵه میلیتانه‌کانی تردا ڕێـکخراوه.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له نۆهه‌مین سـاڵیادی ده‌سـپـێـکی شه‌ڕی ئه‌فغانسـتاندا یه‌که‌م دانیشتنی 70 ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سـازدرا به به‌شـداری ده‌سه‌ڵاتدارانی پـێشـووی تاڵیبان و سه‌رۆکانی پـێشـوو و ڕابه‌رانی مه‌ده‌نی و ئاینی.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆک کارزای داوای له تاڵیبان کرد ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه بۆ به‌شـداریکردن و هێنانه دی ئاشتی له ئه‌فغانسـتاندا.
حکومه‌تی ئه‌فغانسـتان داوای له یاخیبووان کردووه توندوتیژی سه‌رزه‌نشت بکه‌ن و ڕێز له ده‌سـتور بگرن، به‌ڵام کۆمه‌ڵی میلیتانه‌کان به ئاشـکرا ئه‌و ئاشـتبوونه‌وه‌یان ڕه‌تکردۆته‌وه هه‌تا کشانه‌وه‌ی هێزه فره نه‌ته‌وه‌یـیه‌کان له وڵاته‌که.
شایه‌نی باسه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما پـشتیوانیان بۆ هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی ئه‌فغانسـتان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به سـازدانی دانوسـتاندنی ئاشـتی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا.