ناتۆ ده‌ڵێت کابرایه‌ک به جل‌وبه‌رکی سه‌ربازی ئه‌فغانیـیه‌وه ته‌قه‌ی له ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی هاوپه‌یمانان کردووه و سه‌ربازێـک کوژراوه.
له‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ناتۆدا هاتووه ڕووداوه‌که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له باشوری ئه‌فغانسـتاندا بووه و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ته‌قه‌یان له هێرشبه‌ره‌که کردووه و کوشـتوویانه.
ئه‌مه دوایـین هێرشی له‌و جۆره‌یه که له له‌م دوایـیانه لایه‌ن که‌سانی چه‌کداره‌وه و به جلوبه‌رگی له‌شـکری ئه‌فغانیـیه‌وه ته‌قه له هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بکرێت.
له ڕووداوێـکی دیکه‌دا، هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان بۆمبێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی سه‌ربازێـکی ناتۆ. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ ورده‌کاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه نه‌داروه.