کاربه‌ده‌سـتانی له باشوری ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له شوێنێـکی تایبه‌ت به ڕاگرتنی ماشێنی بارهه‌ڵگر بۆ بنکه‌یه‌کی ئاسمانی ناتۆ به لایه‌نی که‌م 22 که‌س کوژراون .
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له قه‌نده‌هار بووه و پـێده‌چێت ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م به مۆتۆرسکل ئه‌نجام‌درابێت و پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵـکی به هانای برینداره‌کانه‌وه ده‌چوون خۆکوژی دووه‌م که به پـیاده خۆی به نێویاندا کرد بۆمبه‌کانی ته‌قانده‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که بوونه مایه‌ی برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 50 که‌سی دیکه.
ته‌قینه‌وه‌که له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی قه‌نده‌هاره‌وه بوو که له‌وێ بنکه‌یه‌کی گه‌وره‌ی لێـیه و له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌برێ.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.