جێگری سه‌رۆکێـکی شاره‌وانی له باشوری ئه‌فغانستان گیانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی برینه سه‌خته‌کانی له ئاکامی هێرشی چه‌کداران له ڕۆژی دووشه‌ممه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن جێگری سه‌رۆکی شاره‌وانی( ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د نه‌زاری) دوێنێ شه‌و له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستداوه.
نه‌زاری دوا به‌دوای تیرۆرکردنی جێگری سه‌رۆکی شاره‌وانی ( عه‌زیزوڵڵا یارماڵ) له مانگی چوار پوسته‌که‌ی وه‌رگرتبوو.
کاربه‌ده‌ستان ئۆباڵی ئه‌و هێرشه‌یان خستۆته ملی خراپکارانی تاڵیبان که هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێبه‌ره سیاسیه‌کانی ئه‌فغانستان بترسێنن و حکو‌مه‌تی ناوه‌ندی ناسه‌قامگیر بکه‌ن.
کاربه‌ده‌ستانی ناتۆ ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانی زیادبوونی توندوتیژی ده‌که‌ن له قه‌نده‌هار و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری له‌م ده‌مه‌ی هێزه‌کانیان کارده‌که‌ن بۆ وه‌ده‌رهێنانی میلیشیاکان له‌و هه‌رێمه.
له لایه‌کی تره‌وه تورکیا قایل بوو بۆ ساڵێکی تر ڕێبه‌رایه‌تی هێزه‌کانی ناتۆ بکاته‌وه له سه‌ره‌تای مانگی یازده‌وه.
ئه‌نقه‌ره له مانگی یازده‌ی ساڵی 2009 وه ڕێبه‌رایه‌تیان ده‌کات. تورکیا ته‌نها وڵاتی زۆرینه موسـڵمانی ناتۆیه که 1800 سه‌ربازی له ئه‌فغانستـان هه‌یه.