وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه پـشـتیوانی له ئه‌فغانسـتان بکات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و وڵاته‌ش چاکسـازی بکات و به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی خۆی له ئه‌سـتۆ بگرێت و دیموکراسیـیه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای حوکمڕانی یاسادا بنیات‌بنێت.
خانم هێله‌ری ئه‌مانه‌ی له میانه‌ی کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به ئه‌فغانسـتان له شـاری بۆنی ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزایی به ئامادبووانی کۆنگره‌که‌ی گوت ته‌نانه‌ت پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ له وڵاته‌که‌ی له سـاڵی 2014 ئه‌وان بۆ به لایه‌نی که‌م ده سـاڵی دیکه پـێویسـتیـیان به یارمه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت.
به‌ڕێز کارزایی پـێشی گوتن ئه‌فغانسـتان نایه‌وێت بـبێته بارێـکی قورس به‌سه‌ر کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی. گوتیشی سه‌رکه‌وتنمان مسۆگه‌ره و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ نیـیه.
شانده‌ی زیاتر له 80 وڵات له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌شـداری ده‌که‌ن که تیایدا سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌فغانسـتان له پاش کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له سـاڵی 2014 .
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت تاووتوێی سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی بکرێت، که بریتین له پـرۆسه‌ی ڕاده‌سـتکردنی به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی له هێزه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانه‌وه بۆ هێزه ئه‌فغانیـیه‌کان و هه‌وڵه‌کانی ئاشـته‌وایی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا و هه‌روه‌ها کۆمه‌کی درێژده‌می نێونه‌ته‌وه‌ی.
له په‌راوێزی کۆنگره‌که سه‌رۆکی ئه‌فغانی ڕه‌خنه‌ی له ئیسلام ئاباد گرت و ده‌ڵێت یارمه‌تی نه‌داوه له ئاشـته‌وایی وڵاته‌که‌ی. دوێنێ یه‌کشه‌ممه له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی دێرشبیگلی ئه‌ڵمانی به‌ڕێز کارزایی گوتی هه‌تا ئێسـتا پاکسـتانیـیه‌کان ڕه‌تیان کردۆته‌وه یارمه‌تـیان بده‌ن له وتووێژ له‌گه‌ڵ تاڵیباندا.