ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان UNHCR ده‌ڵێت 3 له کارمه‌نده‌کانی له نێو ئه‌و 5 که‌سانه‌دان که به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له شـاری قه‌نده‌هاری باشوری وڵاته‌که گیانیان له‌ده‌سـتدا.
بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی ئه‌وانه‌ی کوژراون 3 پاسه‌وانی سه‌ر به ئاژانسی په‌نابه‌رانن و 2 پاسه‌وانی دیکه که به کۆنتراکت کاریان ده‌کرد. هه‌روه‌ها 2 پاسه‌وانی دیکه‌ش برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن زوویه‌کی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆکوژێـک ماشێنێـکی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی له نزیـک باڵه‌خانه‌یه‌کدا ته‌قانده‌وه که له لایه‌ن UNHCR و هه‌روه‌ها ڕێـکخراوی به‌هاناچوون و په‌ره‌پـێدانی نێونه‌ته‌وه‌یی بنکه له ئه‌مه‌ریکا به‌کارده‌هێنرێت.
پاش ته‌قینه‌وه‌که 3 چه‌کدار خۆیان به شوێنه‌که‌دا کردووه و ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵدا. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش بۆ زیاتر له 6 کاتژمێر که‌وتنه شه‌ڕه ته‌قه له‌گه‌ڵ هێرشبه‌راندا به‌ر له‌وه‌ی هه‌رسێـکیان بکوژن.
تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند. گوته‌بێژێـکی تاڵیبان گوتی ئه‌م ئاژانسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئامانجی ئه‌و کۆمه‌ڵه هێرشبه‌ره بووه.