ناتۆ ڕایگه‌یاند ڕێبه‌رێکی باڵای تۆڕی حه‌قانی له ئه‌فغانستان کوشتووه که گومانی لێده‌کرا یارمه‌تی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی دابێت که له‌م هه‌فته‌یه‌دا هێرشیان کرده سه‌ر ئوتێلێکی کابول.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ناتۆ ڕایگه‌یاند له هێرشێکی ئاسمانی هه‌رێمی پاکتیایی نزیک سنووری پاکستان ئیسماعیل جان و چه‌ند شه‌ڕکه‌ری تری گرووپی حه‌قانیان كوشـتووه.
هاوپه‌یمانان ڕایانگه‌یاندووه جان جێگری ڕێبه‌ری سه‌ره‌کی گرووپی حه‌قانی بوو له ئه‌فغانستان و زۆر جار ڕێبه‌رایه‌تی گرووپه‌که‌ی کردووه له هێرشه‌کانی گرووپه‌که بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانی.
ئه‌و هێرشه پێنج کاتژمێرییه له‌لایه‌ن ملیتانه‌کانه‌وه بۆ سه‌ر ئوتێلێکی کابول له سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆتایی پێ هات پاش ئه‌وه‌ی 9 چه‌کدار چوونه ناو ئوتێله‌که و هه‌ندێک خۆیان ته‌قانده‌وه و هه‌ندێکیشیان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه کوژران. له‌و هێرشه‌دا 11 که‌س کوژران که بریتی بوون له کارمه‌نده ئه‌فغانییه‌کانی ئوتێله‌که، ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و میوانێکی ئیسپانی. 8 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
ناتۆ تۆڕی حه‌قانی به‌و هێرشه تاوانبار ده‌کات، که ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ملیتانه‌کانی تاڵیباندا کار ده‌که‌ن. تاڵیبانیش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
هێزه‌کانی ناتۆ ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی که‌نار ڕێگا 2 سه‌ربازیان له باشوری ئه‌فغانستان کوژراون. زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.