پـۆلیسی ئه‌فغانی به دوای پـیاوێـکدا ده‌گه‌ڕێت که ژنه‌که‌ی خۆی کوشـتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی منداڵی سێـهه‌میشی که له‌دایکبووه کچ بووه.
پـۆلیسی ئه‌فغانی له پارێزگای کوندوزی باکوری وڵات خه‌سوی ژنه کوژراوه‌که‌یان ده‌سـتگیرکردووه به‌هۆی تێوه‌گلانی له کوشـتنه‌که‌دا، به‌ڵام بکوژی ژنه‌که هه‌ڵاتووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه کاری توندوتیژی و پـێشـێلکردنی مافه‌کانی ژنان له ئه‌فغانسـتان به‌رده‌وامه و بووه‌ته کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ ژنانی ئه‌فغانی، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش دوای ده سـاڵ له نه‌مانی ڕژێمی تاڵیبان به ڕابه‌رایه‌تی له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
هه‌ر په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی ئه‌فغانی له به‌رامبه‌ر ژن، دوێنێ یه‌کشه‌ممه دادگایی که‌نه‌دی حوکمی 25 سـاڵ زیندانی دا به‌سه‌ر پـیاوێـکی کۆچبه‌ری ئه‌فغانی به ناوی محه‌مه‌د شافیا و هاوسه‌ره‌که‌ی و کوڕه‌که‌ی به تاوانی کوشـتنی 4 کچی خانه‌واده‌که‌یان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نامووس.