ناتۆ ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئه‌فغانی و هاوپه‌یمانان کارگێڕێـکی ئه‌لقاعیده‌یان ده‌سـتگیرکردووه که یاریده‌ده‌ری ڕێبه‌ری تێرۆرست ئۆسامه بن لادن بووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکدا ناتۆ گوتی ئه‌و که‌سه له نه‌هری شاهی ناوچه‌ی باکوری هه‌رێمی به‌لخ ده‌سـتگیرکراوه، وه‌لێ ناوه‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کرد.
هاوپه‌یمانان ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه بنکه‌ی له پاکسـتان بووه و نه‌خشه‌ی بۆ هێرشه‌کان داڕشـتووه و یاریده‌ده‌رێـکی نزیکی گه‌وره ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده بووه. هه‌روه‌ها گومانیش هه‌یه له سـاڵی 2001 دا له ئه‌فغانسـتان له‌گه‌ڵ بن لادندا بووبێت.
ناتۆ ده‌شڵێت ئه‌م که‌سه یه‌کێـکه له چه‌ندان گه‌وره یاخیبووانی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده که له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا له هه‌رێمی به‌ڵخ ده‌سـتگیرکراون.