سه‌رکرده‌ی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان فه‌رمانی داوه له چه‌ند ڕۆژانی داهاتوو به ده‌یان هه‌زار سه‌رباز مه‌شق و ڕاهێنان بـبێنـنهوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن له کاتی کرداری دژه یاخیبوو خۆ له کوشـتن و بریندارکردنی خه‌ڵـکی مه‌ده‌نی بـپارێزن.
ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکایی جان ئه‌ڵن له نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزایی به‌رنامه‌ی ڕاهێنانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند. سه‌رۆک کارزایی زۆر جاران گله‌یی کردووه سه‌باره‌ت به کوژران و بریندارکردنی خه‌ڵکی مه‌دنی ئه‌فغانسـتان که ده‌که‌ونه نێوان کرداری سه‌ربازی ناتۆ به دژی میلیتانی تاڵیبان.
سێشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتێـکی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له ئیمهیڵێـک بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پـشـتڕاستی ناوه‌رۆکی نامه‌که‌ی کردۆته‌وه. له نامه‌که‌دا ژه‌نه‌ڕاڵ ئاڵن ده‌ڵێت هێزه‌کانی ناتۆ مه‌سه‌له‌ی ڕاهێنانه‌وه زۆر به جیدی ئه‌نجام ده‌ده‌ن به شێوه‌یه‌ک هێز به دژی یاخیبووان به‌کاربهێنرێت، به‌ڵام له هه‌مان ده‌م مه‌ده‌نی ئه‌فغانی بپـارێزرێن. ئه‌و فه‌رمانی داوه ته‌واوی یه‌که‌کانی ناتۆ هه‌تا دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌م دووباره ڕاهێنانه‌وه‌یه بـبینن.
ناتۆ 140 هه‌زار سه‌ربازی له ئه‌فغانسـتاندا هه‌یه و 10 سـاڵه شه‌ڕی یاخیبووانی تاڵیبان ده‌کات. 100 هه‌زار له هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ئه‌مه‌ریکایین. له 23 ی ئه‌م مانگه‌ش 6 منداڵ و که‌سێـکی گه‌وره له ئوسـتانی قه‌نده‌هار کوژران له ئاکام هێرشێـکی ئاسـمانی ناتۆ که یاخیبووانی کردبووه ئامانج.
سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی ناتۆ ده‌شڵێت تاڵیبان و یاخیبووانی تر به‌رده‌وام مهدنیانیان وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی به‌کارهێناوه له کاتێـک په‌لاماری کاربه‌ده‌سـتان و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و ئه‌فغانی ده‌ده‌ن.
له هه‌مان ده‌م فله‌ند ده‌ڵێت له سـاڵی داهاتوو ده‌ست به کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کان له ئه‌فغانسـتان ده‌کات. سێشه‌ممه حکومه‌تی فله‌ند ڕایگه‌یاند 50 له 195 سه‌ربازی خۆی که له ناتۆ خزمه‌ت ده‌که‌ن له سـاڵی 2012 ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵات.
چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ته‌واوی هێزه‌کانی شه‌ڕکه‌ری بێگانه هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2014 له ئه‌فغانستان ده‌ربچن. ناتۆ ده‌مێـکه ده‌سـتی به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاسایشی چه‌ند به‌شێـکی ئه‌فغانسـتان به هێزه‌کانی خۆجێی کردووه.