ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن هێرشبه‌رانی خۆکوژ له میانه‌ی هێرشێکی یه‌ک کاتژمێر خایه‌ندا باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌تیان کرده ئامانج له هه‌رێمی ئو‌روزگانی باشوری وڵاته‌که له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا و له‌ئاکامدا 17 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌لایه‌ن که‌مه‌وه 37 که‌سی تر بریندار بوون.
به‌رپرسه‌کان ده‌ڵێن هێرشبه‌ران به ته‌قه و که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه هه‌ڵێانکوتایه سه‌ر خانووبه‌ره‌ی فه‌رمانڕه‌وا و باره‌گای پۆلیس له تارین کوت. گوتیان قوربانیـیه‌کان بریتین له خه‌ڵکانی سیڤیل له نێوانیاندا منداڵێك . هه‌روه‌ها ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانی BBC گوتی که په‌یامنێرێکی 25 ساڵ ته‌مه‌نیان له‌و هێرشه‌دا کوژراوه.
تاڵیبان به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌که ڕاگه‌یاند و گوتی شه‌ش هێرشبه‌ری خۆکوژ به‌شداریان تێدا کردبوو.
له ماوه‌ی هه‌فته‌کانی ئه‌م دواییه‌دا ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه هێرشه‌کانیان و تیرورکردنیان چڕتر کردووه‌ته‌وه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه سه‌ره‌کیـیه‌کانی سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی ته‌نانه‌ت له‌م ده‌مه‌ی که کونترۆڵی ناوچه‌ی زیاتر له هاوپه‌یمانه‌وه ته‌سلیم به کابول ده‌کرێت.
له رۆژی چوارشه‌ممه‌دا غولام حه‌یده‌ر حامیدی سه‌رۆکی شاره‌وانی قه‌نده‌هار تیرۆرکرا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفت له‌سه‌ر زه‌وی و زار