هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌فغانی ده‌ستیان کردووه به هه‌ڵمه‌تێـکی نوێی دژی چه‌کدارانی تاڵیبان، ئه‌ویش به مه‌به‌سـتی دورخستنه‌وه‌یان له ده‌وری شـاری قه‌نده‌هاری باشوری وڵاته‌که.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ناوی زه‌بری ئه‌ژدیهای لێـنراوه و تیایدا له ئاسـمان و زه‌ویـیه‌وه هێرش ده‌کرێته سه‌ر تاڵیبانه‌کانی ناوچه‌که ئه‌وانه‌ی بۆ چه‌ندین هه‌فته‌یه له شه‌ڕدان.
گوته‌بێژی ناتۆ سه‌رتیپ جۆزێف بلۆتز ده‌ڵێت هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌فغانی پـێشبینی ده‌که‌ن له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شه‌ڕی سه‌خت ڕوو بدات. ده‌شڵێت ئامانجی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌ناوبردنی مۆڵگه‌کانی تاڵیبانه له ده‌وری شـاری قه‌نده‌هار و هه‌روه‌ها ناچارکردنی چه‌کداره‌کانیانه تا ناوچه‌که چۆڵ بکه‌ن و یان ئه‌وه‌تا ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ بـبنه‌وه.
له‌وه‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌سـتیپـێـکردووه هیچ ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به زیانی هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌فغانی نه‌دراوه.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن هه‌روه‌ها حکومه‌ت سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر جێبه‌جێـکردنی پـرۆژه‌کانی خزمه‌تگوزاری له قه‌نده‌هار.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی باشوری ئه‌فغانسـتان له چه‌کداران خاڵێـکی سه‌ره‌کیـیه له سـتراتیژیـیه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ یارمه‌تیدانی حکومه‌تی ئه‌فغانی له سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له وڵاته‌که‌دا.