هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ به بۆمب سه‌رۆکی شـاره‌وانی شـاری قه‌نده‌هاری باشوری وڵاته‌که‌ی کوشـتووه.
تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاگه‌یاند که بووه مایه‌ی کوژرانی غولام حه‌یده‌ر حه‌میدی. گوته‌بێژێـکی تاڵیبان به ناوی قاری یوسف ئه‌حمه‌دی گوتی حه‌میدی کرایه نیشـانه دوابه‌دوای ژنێـک و دوو منداڵ گیان له‌ده‌سـتدا له میانه‌ی ڕووخاندنی چه‌ند خانووبه‌ره‌یه‌ک که وه‌ک به‌رپـرسـان ده‌ڵێن به شێـویه‌کی نایاسایی بنیادنرابوون.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان حه‌میدی له‌و ده‌مه‌دا هێرشه‌که‌ی کراوه‌ته سه‌ر که سه‌رقاڵی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بووه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵـێک له خه‌ڵـکی شـاره‌که ئه‌وانه‌ی ناکۆکیان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌بووه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن خۆکوژه‌که بۆمبه‌که‌ی له ناو جامانه‌که‌ی سه‌ریدا دانابوو.
پـێشـتر حه‌میدی له چه‌ند هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری بووبوو. سـاڵی ڕابردوو دوو له جێـگره‌کانی له هێرشه‌کاندا کوژران.
کوژرانی حه‌میدی ته‌نها پاش دوو هه‌فته له کوشـتنی زڕ برای سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی دێت که له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له شـاری قه‌نده‌هار کوژرا.
توندوتیژی له وڵاته‌که‌دا زیادی کردووه هاوکاتی ئه‌وه‌ی ئه‌فغانیـیه‌کان به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی له هێزه‌کانی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ ده‌گرنه‌وه ده‌ست.
بڕیاره 33 هه‌زار سه‌رباز له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌تا مانگی نۆی سـاڵی 2012 ئه‌فغانسـتان جێبهێڵن. هه‌فته‌ی ڕابردوو یه‌که‌م حه‌وت ناوچه‌ی ئه‌فغانسـتان له ژێر کونتڕۆڵی ناتۆوه ڕاده‌سـتی هێزه‌کانی ئه‌فغانی کران. بڕیاره زۆربه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی بیانی هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2014 ئه‌فغانسـتان جێبهێڵن.