به‌پـێی پـۆلیسی ئه‌فغانسـتان خۆکوژێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوی له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی بنکه‌یه‌کی ناتۆ و فڕۆکه‌خانه‌ی جه‌لال ئاباد له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا 9 که‌س کوژراون.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و به هێرشێـکی نامرۆڤ و ناموسڵمانانه ناوبرد.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له نێو کوژراوه‌کاندا 6 هاوڵاتی سیڤیل هه‌ن و سه‌ربازێـکی ئه‌فغانی و 2 پاسه‌وان، هه‌وره‌ها 12 که‌سی دیکه برینداربوون.
گوته‌بێژێـکی تاڵیبان گوتی ئه‌م هێرشه له تۆڵه‌ی سووتاندنی ئه‌و قورئانه‌ی بنکه‌ی ئاسـمانی باگرام بووه.
سه‌ره‌ڕای داوای لێبوردن له لایه‌ن سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و داوای ئارامی له لایه سه‌رۆک کارزایی‌یه‌وه، به‌ڵام هێشـتا ناڕه‌زایی به‌رده‌وامه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هه‌تا ئێسـتا به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و ڕووداوه زیاتر له 30 که‌س کوژراون که چواریان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایـین.