له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی لاڕێ له ئه‌فغانسـتان 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کوژراون.
ناتۆ ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی دوو له سه‌ربازه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که بۆمب پـیایاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و کوژراون و ئه‌وی دیکه‌یان له باشور پـیایدا ته‌قیوه‌ته‌وه و کوژراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له هه‌رێمی کوندوزی باکوری وڵاته‌که ڕوویداوه بووته مایه‌ی کوژرانی 2 پـۆلیس و 2 هاوڵاتی سیڤیل و برینداربوونی به لایه‌نی که‌م 14 که‌س.