ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتیان ئه‌وان به دوای کاربه‌ده‌سـتێـکی موخابه‌راتی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن که پـێده‌چێت به‌رپـرسیاربێت له‌و ته‌قه‌کردنه‌ی ڕۆژی شه‌ممه، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی کوژرانی دوو ئه‌فسه‌ری ئه‌مه‌ریکایی له ناو ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یه‌تی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ له کابول.
ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه ئه‌فسه‌ری موخابه‌راته و ناوی عه‌بدول سه‌بووره، ته‌مه‌نی 25 سـاڵه و له پاکسـتان خوێندنی ته‌واوکردووه.
کوژرانی ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره ئهمهریکایییه له پـێـنجه‌م ڕۆژی ناڕه‌زایی ئه‌فغانیـیه‌کان بوو له به‌رامبه‌ر سووتاندنی قورئان له لایه‌ن ئه‌ندامانی ناتۆوه له بنکه‌ی ئاسمانی باگرام. له ناڕهزایـیهکاندا به ده‌یان که‌س کوژران.
ڕۆژی شه‌ممه پاش ڕووداوه‌که ناتۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی خۆی له ئۆفیسه‌کانی حکومه‌تی ئه‌فغانی کشانده‌وه. ده‌ڵێت له‌به‌ر سه‌لامه‌تیـیان ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناوه.
تاڵیبان لای خۆیه‌وه به‌رپـرسیارێتی خۆی له کوژرانی ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره ڕاگه‌یاند. ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌ی له تۆڵه‌ی سووتاندنی قورئانه‌که کردوه.
سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزایی ئه‌مڕۆ له وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا داوای ئارامی له خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی کرد و گوتی " ناڕه‌زایی خۆمان ده‌ربڕی و ئێدی ئیتر کاتی ئه‌وه‌یه هێور و ئارامببینهوه."
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له چه‌ندین لاوه داوای لێبوردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌که کراوه، به‌ڵام هێشـتا ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رده‌وامه، هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه نارنجۆکێـک گیراوه‌ته بنکه‌یه‌کی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوندوز له باکوری ئه‌فغانسـتان و له ئاکامدا خۆپـیشـانده‌رێـک کوژراوه و 7 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی برینداربوون.