هێزه‌کانی هاوبه‌ندی به ڕابه‌رایه‌تی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی بۆمبی 3 سه‌ربازیان کوژران.
له‌و باره‌یه‌وه ناتۆ ده‌ڵێت له ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان 2 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌سـتدا و زانیاری زیاتری له‌و باره‌یه‌وه نه‌دا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له ئه‌مسـاڵدا پـتر له 530 سه‌ربازی بیانی له ئه‌فغانسـتان کوژراون و بووه‌ته کوشـنده‌ترین سـاڵ بۆ هێزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له ده‌می داگیرکردنی له سـاڵی 2001 وه به ڕابه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رپـرسـانی ناتۆ ڕایانگه‌یاند هێزه‌کانی هاوبه‌شـی ئه‌فغانی و هاوبه‌ندی پـتر له 30 یاخیبوویان کوشت له میانه‌ی کرده‌یه‌کی له‌شـکری له پارێزگای لاغمانی خۆرهه‌ڵاتی وڵات.
له هه‌ڵمه‌تێـکی جودا له پارێزگای پاکتیکا هاوپه‌یمانی ناتۆ ده‌ڵێت هێزه‌کانیان فه‌رمانده‌یه‌کی تاڵیبانیان کوشـتووه که هاوکاری له ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبدا کردووه و هه‌روه‌ها ڕاسته‌وخۆش په‌یوه‌ندی به‌و هێرشـانه‌وه هه‌بووه ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌نجامدران. هه‌واڵی کوژارنی ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ی تاڵیبان له هێرشێـکی ئاسـمانی دوێنێ هه‌ینیدا ڕاگه‌یه‌ندرا.