کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به‌ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که ئه‌نجام دا، له ئاکامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا به‌لای که‌م 60 که‌س کوژران و 120 که‌سیش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانی ڕایگه‌یاند، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی که له پارێزگای لۆگاری نزیکه‌ی 40 کیلۆمه‌تر دوور له کابولی پایته‌ختی وڵاته‌که‌وه ڕوویداوه ژن و منداڵیشی تێدا کوژراون.
شایانی باسه چه‌کدارانی تاڵیبان نکوڵییان له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه کردووه و ده‌ڵێن ئێمه نه‌خۆشخانه‌کان ناکه‌ینه ئامانج.
پێشتر کاربه‌ده‌ستان له باکوری ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاند به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک که له پاسکیلێک به‌سترابوو له نێو بازاڕدا به‌لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژران یه‌کێک له قوربانییه‌کان پۆلیس بوو. هاوکات 24 که‌سیش به‌هۆی هه‌مان ته‌قینه‌وه بریدانر بوون.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له ناوچه‌ی خان ئابادی هه‌رێمی کوندوس ڕوویدا.