حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانی هێرشه ئاسمانیه‌که‌ی ئه‌مڕۆی فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆی سه‌رزه‌نشتکرد، ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی باشوری وڵات ئه‌نجامدرا و تیایدا 7 هاوڵاتی سیڤیلی ئه‌فغانی کوژران که زۆربه‌ی کوژراوان منداڵ بوون.
له‌و باره‌یه‌وه ئۆفیسی سه‌رۆک کارازیی گوتی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به‌رپرسانی خۆجێی داویانه ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن که هیزه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ی هێرشێکی ئاسمانیاـین له ناوچه‌ی "زهێری' سه‌ر به پارێزگای قه‌نده‌هار ئه‌نجامدا و تیایدا 7 که‌س بوونه‌ته قوربانی که 6 یان منداڵن و هه‌روه‌ها 2 کچی نه‌وجه‌وانیش زامداربوون. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م رووداوه، ئۆفیسی سه‌رۆک کارزایی ده‌ڵێت به بیستنی هه‌واڵه‌که حامید کارزایی ناره‌حه‌ت و خه‌فه‌تبار بووه و تیمێکی دیاریکرد بۆ ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه له هێرشه ئاسمانیـیه‌که بکرێت.
هاوکات" نیاز موحه‌مه‌د سه‌رهه‌دی" فرمانڕه‌وای ناوچه‌ی زه‌هاری، به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌سنی گوت هێرشه ئاسمانیـیه‌که‌ی هاوپه‌یمانی ناتو چه‌کدارانی تاڵیبانی کردبووه ئامانج، ئه‌وانه‌ی سه‌گه‌رمی چاندنی مینی نێو جاده‌بوون، به‌ڵام موشه‌کاکانیان ئامانجه‌که‌ی نه‌پێکا و داویه‌تی له ناوچه‌یه‌کی خانوبه‌ره‌ی هاوڵاتیان له نزیک چه‌کداره‌کانی تاڵیبان .
به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌رپرسانی ناتۆ له ئه‌فغانستان هیچ تێبینیه‌کیان له‌سه‌ر رووداوه‌که نه‌داوه.