خۆپـیشـاندانه‌کانی ناڕه‌زایی دژ به وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کابولی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان و هه‌روه‌ها له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا وا بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژه به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش له دژی سووتاندنی قورئان له نێو بنکه‌یه‌کی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆدا.
به‌شـداربووانی خۆپـیشـاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی کابول دروشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مه‌ریکایان ده‌چڕی. به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن پـۆلیسی ئه‌فغانی به مه‌به‌سـتی بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران ته‌قه‌یان به ئاسـماندا کرد و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 2 که‌س برینداربوون.
جه‌نه‌ڕاڵ جۆن ئه‌ڵن فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا داوا له هه‌مووان له سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانسـتان ده‌کات ئارام بن و دان به‌خۆدا بگرن، له‌و ده‌مه‌ی وا لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر سووتاندنی قورئان له نێو بنکه‌ی ئاسـمانی باگرام ده‌کرێت.
به‌یانـنامه‌که ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌دات لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌که ده‌کرێت. تیمی هاوبه‌شی لێـکۆڵینه‌وه‌که له ئه‌ندامانی ناتۆ و هه‌روه‌ها له حکومه‌تی ئه‌فغانی پـێـکهاتووه. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ش سه‌رۆک باراک ئۆباما له نووسراوێـکدا داوای لێـبوردنی له حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان کردووه.