هێزه ئاسایشیـیه ئه‌فغانی و نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان له شه‌ودا هێرشـیان کردۆته سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ک له باکوری ئه‌فغانسـتان و به لانی که‌م 13 توندڕه‌ویان کوشـتووه که دووانیان له سه‌رکرده‌ی تاڵیبانه‌کانن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه و له ڕاگه‌یاندنێـکدا هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی یارمه‌تیده‌ری ئاسایشی سه‌ر به ناتۆ ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاریـیه‌کان بوون سه‌باره‌ت به باڵه‌خانه‌یه‌ک له ناوچه‌ی ئارچی هه‌رێمی کوندوز که وه‌ک ده‌گوترێت یاخیبووان له‌وێ خۆیان حه‌شـار دابوو.
میلیشـیاکان هاتنه ده‌ره‌وه‌یان ڕه‌تکردبۆوه، به‌مه‌ش هێزه ئاسایشـیـیه‌کانیان ناچار کرد چه‌کی سووک به‌کاربهێنن.
هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی یارمه‌تیده‌ری ئاسایشی ئه‌وه‌شیان پـشـتڕاست کردۆته‌وه دووان له کوژراوه‌کان له ڕێبه‌رانی تاڵیبانه‌کانن و ده‌شڵێت یه‌کێـکیان به‌رپـرسی دابه‌شـکردنی دارایی یاخیبووان بووه بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی شوێنی هێرش‌کردن و به‌رنامه‌ڕێژی ته‌قینه‌وه‌کان.