حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانی ده‌ڵێت ئه‌و که‌سه خۆکوژه‌ی که بورهانه‌دین ڕه‌بـبانی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌فغانی کوشت، به ناوی هه‌ڵگری په‌یامێکی ساخته‌ی ئاشتیه‌وه له تاڵیبانه‌وه توانی خۆی بگه‌یه‌نێته به‌ڕێز ڕه‌بـبانی، ئه‌وه‌ی ئه‌رکی ناوبژیوانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵیباندای گرتبووه ئه‌ستۆ.
به‌ڕێز بورهانه‌دین ڕه‌بـبانی که سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاشتی بوو له ئه‌فغانستان، رۆژی سێشه‌ممه له نێو ماڵه‌که‌ی خۆی له کابولی پایته‌خت تیرۆرکرا، له‌و ده‌مه‌ی هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ئه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نیـیه‌که‌ی له نێو جه‌مادانیـیه‌که‌یدا شاردبووه‌وه. ناوبراو هه‌وڵی زۆری ده‌دا له پێناو چاره‌سه‌رێکی سیاسی بۆ 10 ساڵی جه‌نگی ئه‌فغانی.
سه‌رۆک کارزایی ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به رووداوه‌که گوتی هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که سی دی یه‌کی ده‌نگی په‌یوه‌ست به داوایه‌کی تاڵیبان بۆ ئاشتی پێشکه‌ش به به‌رپرسان کردبوو، ناوبراو ده‌شڵێت به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و نیویۆرک به‌رێبکه‌وێت بۆ به‌شداریکردنی له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، خودی خۆی گوێی له‌و سی دیه گرتبوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی کوشتنی بورهانه‌دین ڕه‌بـبانیه‌وه ، سه‌رۆک حامید کارزای، گه‌شته‌که‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا بڕی و گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵات.