تاڵیبانه‌کانی ئه‌فغانی نکوڵی ده‌که‌ن له‌وه‌ی ڕێبه‌ره‌که‌یان مه‌لا عومه‌ر مردبێت و گوتیان ڕاگه‌یاندنی مردنه‌که‌ی له ڕێی نامه‌یه‌کی ته‌له‌فۆنیدا درۆ ده‌له‌سه‌بووه.
ده‌مڕاستی تاڵیبان له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا گوتی نامه‌که نێردرابوو دوای ئه‌وه‌ی ته‌له‌فونه‌کانی کۆمه‌ڵه‌و مه‌ڵپه‌ڕه‌که‌یان هاککرابوون و ده‌زگای زانیاری پاکستانیان تاوانبارکرد.
هه‌واڵی مردنی مه‌لا عومه‌ر زووتریش بیسترابوو له مانگی سێ‌دا له‌و ده‌مه‌ی که‌ناڵێکی هه‌واڵه‌کانی ئه‌فغانی بڵاویکرده‌وه که له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌زگای زانیاری پاکستانه‌وه کوژرابێت.
جێی باسه 10 ملیۆن دۆلار وه‌ك پاداشت بۆ ده‌ستکیرکردن یان کوشتنی دانراوه. عومه‌ر ڕێبه‌ری تاڵیبان بووه له میانه‌ی نه‌وه‌ده‌کاندا و به گوێره‌ی بنه‌ماکانی توندڕه‌وی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی وڵاته‌که‌ی به‌ڕێوه ده‌برد که کچان له چوونیان بۆ قوتابخانه قه‌ده‌غه‌کرابوون.
هه‌روه‌ها له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا به‌رپرسان له باشوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێن میلیشیاکان به‌لایه‌ن که‌مه‌وه 3 له کارمه‌ندانی پۆلیسیان کوشتبوو له میانه‌ی شه‌ڕوپێکداداندا له شاری قه‌نده‌هار که به‌رپرسی پۆلیسی ناوچه‌که‌ش له نێو کوژراوه‌کاندایه. هه‌وروه‌ها دوو میلیشیاش له‌و ڕووداوه‌دا کوژراون.
له شاری مه‌زار ئه‌لشه‌ریفیش له باکوردا له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی پاسکیلێکی بۆمبڕێژراو به‌لایه‌ن که‌مه‌وه 4 که‌سی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و 10 که‌سی تریش برینداربوون.
ئه‌م هیرشه ڕوویداوه له‌م ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئه‌فغانی خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ له گرتنه ئه‌ستۆی ئاسایش له ناتۆوه له‌و شاره‌دا که یه‌کێکه له ناوچه‌کانی بڕیاره کۆنترۆڵی له‌م مانگه‌دا ڕاده‌سـتی ئه‌فغانیـیه‌کان بکرێته‌وه.