کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن یاخیبووانی تاڵیبان 30 که‌سی ئه‌فغانیـیان کوشتووه که کاریان له دروسـتکردنی ڕێـگایه‌کدا ده‌کرد له باشوری وڵاته‌که.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشه‌که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ناوچه‌ی سه‌نگینی هه‌رێمی هێلمه‌ند ڕوویداوه و هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 17 که‌سی دیکه تیایدا برینداربوون.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی له‌گه‌ڵ کرێـکاره‌کاندا بوون له نێو کوژراوه‌کاندان. ڕۆژی هه‌ینی ته‌رمی قوربانیـیه‌کان به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی لاشکه‌رگاهی پایته‌ختی هه‌رێمه‌که گواسترانه‌وه.
له هه‌رێمی قه‌ندهاریش ناتۆ ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی که‌سێـکی سیڤیل دۆزراوه‌ته‌وه که به داری هێمایه‌کی هاتوچۆوه به‌سـترابۆوه و به گولـله کوژرابوو و له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری بۆمبی لاڕێ چینرابوو. ده‌شڵێن دیاربوو ئه‌و دوو بۆمبه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانربوون که بته‌قێنه‌وه به‌سه‌ر هه‌ر که‌سێـک هه‌وڵی لێـکردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌که بدات.
له لایه‌کی دیکه و هه‌ر له باشوری ئه‌فغانسـتان، ناتۆ ده‌ڵێت به هێرشێـکی بۆمبی دوو که‌س له هێزه‌کانی کوژراون. ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی به هێرشێـکی هه‌مان شێوه گیانی له‌ده‌سـتداوه.