ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕاسپـێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا به‌رنامه‌ی گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌فغانسـتان له کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ناتۆ که له‌م هه‌فته‌یه له لزبن به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئاشـکرا ده‌کات.
به‌پـێی ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ره‌نسـا ڕیچارد هۆڵبرۆک گوتوویه‌تی له‌و باوه‌ڕه‌دایه کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی که له پایته‌ختی پـرتۆگال به‌ڕێوه‌ده‌چێت خاڵێـکی وه‌رچه‌رخان له ڕێبازی ئه‌مه‌ریکا له‌مه‌ڕ ئه‌فغانسـتان ده‌بێت.
هۆڵبرۆک ته‌ئکیدی له‌سه‌ر کردووه که ئه‌رکی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان تا سـاڵی 2014 به کۆتایی نایه‌ت، به‌ڵام له مانگی حه‌وتی سـاڵی داهاتووه‌وه ده‌ست به که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌کان ده‌کرێت.
له هه‌مان ده‌م به‌پـێی واشنتن پـۆست ناکۆکی ئاشـکرا دروسـتبووه له نێوان سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزای و سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س.
واشنتن پـۆست ده‌ڵێت ژه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌س سه‌رسوڕمان و دڵ سـاردی خۆی نیشـان داوه سه‌باره‌ت به تێبینیـیه‌کانی سه‌رۆک کارزای که له گفتوگۆی شه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ واشنتن پـۆست گوتبووی ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان که‌متر به‌رچاو بکه‌وێت و کرداری سه‌ربازی که‌متر به‌ڕێوه بـبات.