سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان حامید کارزایی داوا له هێزه‌کانی ناتۆ ده‌کات له گونده‌کانی وڵاته‌که‌ی بۆ ناو بنکه‌کانیان بکشێنه‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا 16 که‌سی سیڤیل له هه‌رێمی قه‌نده‌هار به ده‌سـتی سه‌ربازێـکی ئه‌مه‌ریکایی کوژران.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ڕێز کارزایی له کاتێـکدا هات که تاڵیبان هه‌ڵپه‌ساردنی وتووێژه‌کانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا ڕاگه‌یاند، هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێسـتی خۆی له‌مه‌ڕ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک ڕوون‌ده‌کاته‌وه، له‌وانه ئاڵۆگۆڕی زیندانیکراوان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه‌ریکا وتووێژی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا له قه‌ته‌ر ئه‌نجام‌دابوو به مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی بۆ کۆتایی‌هێنان به شه‌ڕ له ئه‌فغانسـتان که‌وا ده سـاڵه درێژه‌ی‌کێشـاوه.
سه‌رۆک کارزایی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا له کابول گوتی حکومه‌تی ئه‌فغانی ده‌یه‌وێت له سـاڵی 2013 له بری 2014 کۆنتڕۆڵی ته‌واوی وڵاته‌که‌ی بکات. گوتیشی ئه‌فغانسـتان ئاماده‌یه له ئێسـتاوه هه‌موو به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی خۆی بگرێته ده‌ست.
سه‌رۆک کارزایی داواشی له په‌نێتا کرد هه‌موو ڕێوشـوێنێـک بگیرێته‌به‌ر بۆ نه‌هێشتنی ڕوودانی ڕووداوی له‌و جۆره له ئاینده‌دا. وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکاش لای خۆیه‌وه گوتی ئه‌و به‌ڵێنی به سه‌رۆکی ئه‌فغانی داوه ئه‌و سه‌ربازه دادگایی‌بکرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه ژه‌نه‌ڕاڵ کورتس سکاپره‌تـتی جێـگری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان گوتی سه‌ربازه‌که له شه‌وی چوارشه‌ممه‌وه بۆ کوێت گواسـتراوه‌ته‌وه.
سه‌ربازه‌که پله‌که‌ی عه‌ریفه و ته‌مه‌نی 38 سـاڵه و خێزانی هه‌یه و باوکی دوو منداڵه و سێ گه‌ڕ له عێراق خزمه‌تی کردووه. له سـاڵی 2010 کاتێـک له عێراق بووه دووچاری ڕووداوێـکی ئۆتۆمبیل بووه و تیایدا زیان به مێشـکی که‌وتووه.
له مانگی دوازده‌ی 2011 ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان کراوه.