چه‌کدارانی تاڵیبان زنجیره‌یه‌ک هێرشیان به هه‌ماهه‌نگی کردووه‌ته سه‌ر کابولی پایته‌خت و سێ هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له‌وه‌ی تاڵیبان پـێی ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته‌کانی به‌هار.
هێرشه‌کان کراونه‌ته سه‌ر ناوچه‌یه‌ک له نزیک باره‌گای ناتۆ له کابول و هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌ک که باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیای لێـیه.
دوابه‌دوای شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌کی زۆر و هه‌ڵـدانی ڕۆکێت چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له پایته‌خت کراون.
دوکه‌ڵی ڕه‌ش ئاسـمانی کابولی گرته‌وه و هێزه‌کانی حکومه‌تی ئه‌فغانی ڕێگه و بانه‌کانیان گرت و زه‌نگی ئاگاهی له سه‌رانسه‌ری شـاره‌که لێدران و خه‌ڵـکی به‌ره‌و ماڵه‌کانیان چوونه‌وه.
توندوتیژی هاوشێوه له شـاری جه‌لال ئابادی هه‌رێمی نینگه‌رهاری و پاکتیای هه‌رێمی گه‌ردیز و له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی لۆگار ڕوویان دا.
زه‌بیحوڵـڵا موجاهید گوته‌بێژی تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی کۆمه‌ڵه‌که‌ی له‌و هێرشانه ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م زنجیره هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه که به هه‌ماهه‌نگی کراون به‌شێـکه له هێرشه‌کانی به‌هار، وه کرده‌وه خۆکوژیـیه‌کانیش به‌ڕێوه‌ن.
باڵیۆزخانه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌واڵی سه‌لامه‌تی کارمه‌نده‌کانیان ڕاگه‌یاند.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه زیانه گیانی و ماڵیـیه‌کان به ته‌واوی نه‌زانراوه.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌فغانی ڕایگه‌یاند که‌وا 3 که‌س به په‌یوه‌ندی به‌و هێرشانه‌وه ده‌سـتگیرکراون.