یاخیبوانی تاڵیبان به ڕۆکێت و هێله‌کی بۆمبڕێژکراوه‌وه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر چه‌ند شوێنـێـک له ناوه‌ڕاستی کابولی پایته‌خت، له نێویاندا کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی ناتۆ و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئاژانسی موخابه‌راتی ئه‌فغانی.
ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌نگی ته‌قه و ته‌قینه‌وه له پایته‌ختی ئه‌فغانسـتاندا بیسترا و هاوکات هێزه‌کانی ئاسایش ڕووبه‌ڕووی هێرشبه‌ران بوونه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌ی که شوێنی دیپـلۆماته‌کانه له شـاره‌که‌دا. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن پـۆلیسێـک و 2 یاخیبوو کوژراون.
پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌ڵێت له مه‌یدانی عه‌بدولحه‌قی کابول نزیکه‌ی 5 هێرشبه‌ر ده‌سـتیان به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی چه‌ندین نهۆمدا گرت که له قۆناغی بنیاتناندایه و پاشـان ده‌سـتیان به ته‌قه‌کردن له نیشـانه‌کانیان کرد.
ناتۆ گوتی کۆمه‌ڵێـکی بچوکی یاخیبوان ته‌قه‌یان له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و باره‌گای هاوپه‌یمانان کرد. هێزه‌کانی ئه‌فغانی و ناتۆ به پاڵپـشـتی فڕۆکه له هێرشبه‌رانیان دایه‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کابول هێرشه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی پـشـتڕاستـکرده‌وه و ڕایگه‌یاند هیچ کارمه‌ندێـکی زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه.
گوته‌بێژێـکی تاڵیبان به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی گوتووه نیشـانه سه‌ره‌کیـیه‌کانی یاخیبوان ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌فغانی و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و باره‌گای ناتۆ بووه.
له برۆکسل سـکرتێری گشـتی ناتۆ ئه‌ندرێ فۆ ڕاسمۆسن به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و دڵنیا بووه له‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌فغانی ده‌توانن له‌گه‌ڵ باری ئاسایشی له کابول مامه‌ڵه بکه‌ن. گوتیشی پـرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی به‌رپـرسیارێتی ئاسایشی له ده‌سـتی ناتۆوه بۆ هێزه‌کانی ئه‌فغانی به‌م هێرشانه تێـک ناچێت و ناتۆ له‌و پـێناوه‌دا به‌رده‌وامه.