کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کدار گه‌وره ئه‌ندامێـکی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی ئه‌فغانستانیان کوشـتووه، ئه‌مه‌ش دواترین گورزه له دانوسـتاندنی ئاشتی بدرێت له‌و وڵاته‌دا.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو له کابول له ئۆتۆمبێلێـکهوه ته‌قه‌یان له ئه‌رسه‌لا ڕه‌حمانی کردووه له کاتێـکدا به‌ڕێوه‌بووه بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی.
پـێشـتر ڕه‌حمانی کاربه‌ده‌سـتی تاڵیبان بووه که دواتر بووه گه‌وره ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نی ئاشـتیـیه‌ی حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان پـێـکیهێنا به مه‌به‌ستی ده‌سـتکردن به دانوسـتاندنی ئاشـتیـیانه بۆ کۆتاییهێنان به ده سـاڵه‌ی شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان.
له‌سه‌ر وه‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی تاڵیبانه‌کاندا له ئه‌فغانسـتان، ڕه‌حمانی جێـگری وه‌زیری خوێندنی باڵا بووه.
تاڵیبانه‌کان نکوڵی ده‌که‌ن له‌وه‌ی هیچ بهرپـرسێتیـیهکیان هه‌بووبێت له‌م هێرشه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا.
هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌کی ئاسایشی له ئه‌فغانسـتان که به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتوویه‌تی ڕه‌حمانی بژاره‌ی بهشـداریکردنێـکی پـۆزێتیڤانهی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد له کاروباری وڵاته‌که‌یدا به‌وه‌ی پـشـتی کرده یاخیبوان.
ئه‌م هێرشه‌ش به‌ڵـگه‌یه‌کی ڕوون و ئاشـکرایه که ئه‌وانه‌ی دژی ڕه‌وایی حکومه‌تی ئه‌فغانسـتانن هیچ به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌ک نابینن له دانوسـتاندنی ئاشـتی وڵاته‌که‌دا.