سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای داوای له سه‌ده‌ها ڕێبه‌رانی خێڵه‌کی و ئاینی کرد له قه‌نده‌هار پـشـتیوانی هه‌ڵمه‌تێـکی له‌شـکری باڵا بکه‌ن له هه‌رێمی باشور بۆ سه‌قامگیرکردنه‌وه‌ی ئاسایش له‌و حهشـارگهیهی تاڵیباندا.
داواکاریـیه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌فغانی له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بۆ ڕێبه‌ران پـێشـوازیـیه‌کی گه‌رمی لێـکرا و زۆربه‌ی ئاماده‌بووان ههسـتانه سه‌ر پێ و ده‌سـتیان بۆ سه‌رۆک به‌رزکرده‌وه له‌و ده‌مه‌ی کارزای داوای پـشـتیوانی لێـکردن بۆ کۆتایی هێنان بۆ 9 سـاڵانی شه‌ڕ له وڵاته‌که‌دا.
به‌ڕێز کارزای خوازیاره هه‌رچ تێـنهگهیشتنێـک له نێوان ڕێبه‌رانی خۆجێی ئاسایی بکاته‌وه سه‌باره‌ت به زیاکردنی هێزه‌کان له قه‌نده‌هار که ناوجه‌رگه‌ی خراپـکارانی تاڵیبانه.
سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان به هاوڵی کۆمانداری ناتۆ جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکایی سـتانلی مهکـکرستڵ بوو که له دوای کۆبوونه‌وه‌که هه‌ر وه‌ک له ئه‌سۆشێتد پـرێس بڵاوبووه‌وه پـێخۆشـحاڵبوونی خۆی ده‌ربڕی که‌وا سه‌رۆک کارزای داواکاریـیه‌کی به‌و شـێوه‌یه‌ی به‌هێز و ئاشـکرای به یه‌کگرتن ئاڕاسـتهکردن.
توندوتیژی له باشوری ئه‌فغانسـتان په‌ره‌ی سه‌ندووه له‌و ده‌مه‌ی میلیشـیاکانی تاڵیبان هێرشه‌کانیان به‌ر له هه‌ڵمه‌ته له‌شـکریـیه‌که چڕتر کردۆته‌وه.