هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـکی نوێـیان له هه‌رێمه‌کانی هێلمه‌ند و بادغیس دوو ڕێبه‌ری تاڵیبانیان کوشـتووه.
ناتۆ ده‌ڵێت مه‌لا جه‌ماله‌دین له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌فغانی له ڕۆژی شه‌ممه کوژراوه. ده‌شڵێن وا باوه‌ڕ ده‌کرا کاندیدی به‌رپـرسی تاڵیبان بووایه له هه‌رێمی بادغیس.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان و ئه‌فغانی له ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رپـرسی پـێشـووتری تاڵیبانیان له‌و هه‌رێمه کوشـتبوو.
هێزه‌کانی هاوپه‌یمان ده‌ڵێن دوێنێ شه‌ویش هێزه‌کانی ئه‌فغانی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامێـکی باڵای تاڵیبانیان به ناوی ئیجمال ئاغا جان له هه‌رێمی هێلمه‌ند کوشـتووه.