گه‌وره به‌رپـرسی ناتۆ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان جه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی مه‌ککرسته‌ڵ ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کان بۆ به‌رقه‌راکردنی ئاسایش له پارێزگای قه‌نده‌هاری باشوری ئه‌فغانسـتان ماوه‌یه‌کی درێژتری ده‌وێت وه‌ک له‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا به‌رنامه‌ی بۆ داڕ‌ێژرابوو.
جه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی مه‌ککرسته‌ڵ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناتۆدا له برۆکسل گوتی ئه‌و ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـکریـیه له‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت تا پـشـتیوانی ڕێبه‌رانی خۆجێی و خه‌ڵـکی ئه‌و ناوچه‌یه مسۆگه‌ر بکه‌ین که تیایدا تاڵیبان خولقا.
مه‌ککرسته‌ڵ ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنه‌که چه‌ند مانگێـک ده‌خایه‌نێت و ئه‌وه‌ی گرنگتره له‌وه‌ی به خێرایی ئه‌نجامی بده‌ین ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌کی ڕاست و دوروست جێبه‌جێی بکه‌ین. گوتیشی له ئێسـتادا ئاماده‌کاری سیاسی و سه‌ربازی له قه‌نده‌هار بۆ ده‌کرێت.