Accessibility links

بەهۆی هێرشێک لە ئەفغانسان جێگری پارێزگاری کابول دەکوژرێت


سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە جێگری پارێزگاری کابولی پایتەختی ئەفغانستان کرایە ئامانجی هێرشێک و کوژرا کاتێکدا کەسێک بۆمێکبی موگناتیزی لکاندبوو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ تارق ئاریان ڕایگەند لەو هێرشەی کە کرایە سەر مەحبوبوڵا موهیبی سکرتێرەکەشی کوژاو و دوو پاسەوانیشی بریندار بوون.

بۆبێکی تری موگناتیزیش هەر لە ڕۆژی سێشەممە لە پارێزگای غور جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا، عەبدو ڕەحمانی کوشت و ئەندامێکی تری ئەنجومەنەکەش بریندار بوو.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشانەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

لە ئێستادا بۆمبی موگناتیزی بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ کوشتنی خەڵکی لە ئەفغانستان بەکاردێت. لە مانگی ڕابوردوودا ڕۆژنامەوانێک بەهەمان شێوە کرایە ئامانج.

لە ناوچەی باگرامی سەر بە پارێزگای کابولیش پۆلیس دەڵێت پۆلیسێک کوژراوەو دوانی تریش بریندار بوون.

توندوتیژییەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە سەرەڕای دەستپێکردنی وتووێژی ئاشتی لە نێوان تالیبان و حکومەت.

XS
SM
MD
LG