کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان ده‌ڵێن دوو بۆمب ته‌قێنه‌ری خۆکوژ که به‌رگی پۆلیسیان له‌به‌ر بوو خۆیان له بنکه‌یه‌کی پۆلیس ستانی په‌کتیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ته‌قاندۆته‌وه وه به‌که‌می 10 که‌سیان کوشتووه و 13 که‌سیان بریندار کردووه.
تالیبان به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌که‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ. به پێ به‌شی دهنگوباسی ڕۆێترز، وته‌بێژێکی تالیبان گوتویه‌تی هێرهشبهرهکان مه‌شق و ڕاهێنانیانی پۆلیسیان له‌بنکه‌که دیبو.
له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستانیش، هێزکانی ئه‌فغانستان و هی هاوپێمانان به‌که‌م 15 یاخیبویان له ستانی نه‌نگه‌رهار کوشتووه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هیزکانی ئاسایش ته‌قه‌یان لێکرابوو کاتێك گهێشتبونه نیزیك بینایه‌ك بۆ گه‌ڕان به‌دوایی ڕێبه‌ڕێکی تالیبان.