ناتۆ ده‌ڵێت ده‌ست له شه‌ڕه‌کانی هه‌ڵناگرێت له‌م چه‌ند مانگه‌ی زسـتانی ئه‌فغانسـتاندا.
ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌ڵمانی جۆزێف بلۆتز که ده‌مڕاستی ناتۆیه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتویه‌تی ناتۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له فشـاره‌کانی بۆ سه‌ر تاڵیبانه‌کان له‌م زسـتانه‌دا، هه‌رچه‌نده وه‌ک بارێـکی باو شه‌ڕ له زسـتاندا له ئه‌فغانسـتان هێورتر ده‌بێته‌وه.
بلۆتز ده‌ڵێت زیادبوونه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی توندوتیژیـیه‌کان له ئه‌فغانسـتان شـتێـکی چاوه‌ڕوانکراوبووه و ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌و فشـاره‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ناتۆ خسـتوویانه‌ته سه‌ر تاڵیبانه‌کان له هه‌رێمه‌کانی هێلمه‌ند و قه‌نده‌هار.
ده‌مڕاستی ناتۆ ده‌ڵێت له‌م سـاڵی 2011 دا ژماره‌یه‌کی دیاریکراوی سه‌ربازه بیانیـیه‌کان ده‌ست ده‌که‌ن به کشـانه‌وه و هه‌ندێ له به‌رپـرسیارێتیـیه ئاسایشـیـیه‌کانیش ده‌درێته‌وه ده‌ست هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌فغانسـتان.
له لایه‌کی تره‌وه ده‌مڕاسـتی سه‌ره‌کی حامید کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان ده‌سـتی له‌کارکێشـاوه‌ته‌وه.
واحید عومه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتوویه‌تی به‌هۆی کاروباری تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه نه‌ک هۆکاری سیاسی ده‌سـتی له‌کاره‌که‌ی کێشـاوه‌ته‌وه.
له کابوڵ به‌ڕێز عومه‌ر به په‌یامنێرانی گوتووه نامه‌ی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌که‌ی گه‌یاندۆته ده‌ست به‌ڕێز کارزایی، به‌ڵام هێشـتا سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان به فه‌رمی مۆری نه‌کردووه.