ناتۆ ده‌ڵێت سه‌ربازێـکی ئه‌فغانی له بنکه‌یه‌کی مه‌شـقپـێـکردنی سه‌ربازی له باکوری ئه‌فغانسـتان ته‌قه‌ی له 2 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و تازه سه‌ربازێـکی ئه‌فغانی کردووه و کوشـتونی.
ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکدا ناتۆ گوتی ڕووداوه‌که له بنکه‌ی مه‌شـقپـێـکردنی شاهین له نزیک مه‌زاری شه‌ریف بووه له‌و ده‌مه‌ی کۆمکه‌ڵێـک سه‌رباز له خولێـکی چۆنێتی به‌کارهێنانی چه‌کدابوون. ناتۆ ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ربازه ئه‌فغانیـیه‌ی هێرشه‌که‌ی ئه‌نجامداوه له‌وه‌دا بووه بـبێته ڕاهێنه‌ر له بنکه‌که‌دا.
ناتۆ ده‌شڵێت پاشان ته‌قه‌یان له سه‌ربازه‌که کردووه و کوشـتویانه، به‌ڵام هیچ ورده‌کاری زیاتری له‌سه‌ر ڕووداوه‌که نه‌داوه. هه‌روه‌ها سه‌ربازێـکی ناتۆ و سه‌ربازێـکی ئه‌فغانیش له ڕووداوه‌که‌دا برینداربوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان جه‌نه‌ڕاڵ زاهیر عه‌زمی گوتی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی ئه‌فغانی و ناتۆ له‌و باره‌یه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م هێرشه پاش هه‌فته‌یه‌ک له ڕووداوێـکی هاوشـێوه دێت که تیایدا 3 سه‌ربازی به‌ریتانی به ده‌سـتی سه‌ربازێـکی ئه‌فغانی له هه‌رێمی هێلمه‌ندی باشوری ئه‌فغانسـتاندا کوژران. پاش هێرشه‌که سه‌ربازه ئه‌فغانیـیه‌که هه‌ڵـهات.