کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی لاڕێ له باکور و باشوری وڵاته‌که دوو ئۆتۆمبیل تێـکشـکاون و به لایه‌نی که‌م 15 که‌سیش کوژراون.
له کوشنده‌ترین هێرشیاندا 9 ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ک گیانیان له ده‌سـتدا کاتێـک ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بۆمبێـکی لاڕێ به ئۆتۆمبیله‌که‌یاندا ته‌قیـیه‌وه له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و شـایـیه‌ک له ناوچه‌ی باغڵانی باکوری وڵاته‌که ده‌چوون. کوژراوه‌کان بریتین له 6 ژن و 2 پـیاو و منداڵێـک.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش له شـارۆچکه‌ی سه‌نگینی هه‌رێمی هێلمه‌ندی باشوری وڵاته‌که بۆمبێـکی لاڕێ به پاسێـکی بچوکدا ته‌قیـیه‌وه و له ئاکامدا 6 که‌س کوژران و 3 ی دیکه برینداربوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هێلمه‌ند گۆڕه‌پانێـکی سه‌ره‌کی شه‌ڕی هێزه‌کانی ئه‌فغانی و ناتۆیه له دژی چه‌کداره‌کانی تاڵیبان.