Accessibility links

فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌یه‌ک له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌کوژرێت

ئۆتۆمبیلی حاجی عه‌بدول جه‌بار فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی ئه‌رغه‌نده‌بی که‌ تیایدا خۆی و کوڕه‌که‌ی و پاسه‌وانێـکی کوژران، قه‌نده‌هار، سێشه‌ممه‌ 15 ی شه‌شی 2010
ئۆتۆمبیلی حاجی عه‌بدول جه‌بار فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی ئه‌رغه‌نده‌بی که‌ تیایدا خۆی و کوڕه‌که‌ی و پاسه‌وانێـکی کوژران، قه‌نده‌هار، سێشه‌ممه‌ 15 ی شه‌شی 2010

له‌ ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ک هێرشی چه‌کداران له‌ باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان فه‌رمانڕه‌وایه‌ک و به‌ لایه‌نی که‌م 11 ئه‌فغانی دیکه‌ و 5 سه‌ربازی ناتۆ کوژراون.

کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بۆمبێـکی لاڕێ له‌ قه‌نده‌هاری باشوری وڵاته‌که‌ حاجی عه‌بدول جه‌بار فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی ئه‌رغه‌نده‌بی کوشـتووه‌ له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی و پاسه‌وانێـکی.

سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و به‌ پـیلانێـکی دوژمنانی گه‌لی ئه‌فغانی ناوبرد.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له‌ ئه‌فغانسـتان جه‌نه‌ڕاڵ مه‌کـکرسـته‌ڵ له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه‌ و تیایدا گوتی هێرشه‌که‌ ئه‌وه‌ نیشـان ده‌دات که‌ یاخیبووان جگه‌ له‌ هێرشکردن هیچ شتێـکی باشـتریان بۆ ئاشـتی و ئاسایش پـێ‌نیـیه‌.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ میلیتانه‌کان هێرشه‌کانیان له‌ قه‌نده‌هار زیاتر کردووه‌ به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانی ناتۆ ده‌سـتپـێـبکات بۆ پاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌ له‌ یاخیبووانی تاڵیبان.

This item is part of
XS
SM
MD
LG