له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان یه‌کشه‌مه پشتراستی کرد هاوکارێکی ئه‌فغانی شه‌ش سه‌ربازی کوشتوه و پێنجی دیکه‌شی بریندار کردوون.
فه‌رمانده له‌شکری سۆنی لێگت گوتی که دوای ته‌واو کردنی خۆلێکی مه‌شق له ناوه‌ندی مه‌ڵبه‌ندێک، ڕاپۆرته‌کان ئاماژه ده‌که‌ن که که‌سێکی له به‌رگی ئه‌فغانی دا ده‌سترێژی له هێزی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فغان کردووه. ئه‌و گوتی، "ئێمه هێشتاش زانیاری کۆی ده‌که‌ینه‌وه و هۆکاری پشتی ئه‌م هێرشه له ئه‌م کاته‌دا هێشتا نه‌زانراوه."
گوتراوه که سه‌ربازانی برینداری ئه‌مه‌ریکایی له دامه‌زراوێکی ئه‌مه‌ریکایی له ژێر چاودێری پزشکی دان. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغان گوتی رووداوی ده‌سترێژییه‌که هه‌روه‌ها سه‌ربازێکی له‌شکری ئه‌فغانی کوشت.
فه‌رمانداری هه‌ریمه‌که، شاه مه‌حموود میاخل، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت هێرشبه‌ره‌که که له به‌رگی له‌شکری دابوو دوای ده‌سترێژییه‌که کۆژرا. ئه‌و گوتی سێ سه‌ربازی یه‌که‌ی تایبه‌تی ئه‌فغان و سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکا له نێو برینداره‌کاندان.
میاخل ئاماژه‌ی پێدا که هێشتا ڕوون نیه که ئایا ئه‌و هێرشه جۆره به هه‌ڵه تێگه‌یشتنێک بوه یان هێرشبه‌ره‌که که‌سێکی گومان‌لێکراو بووه و خۆی خزاندووته نێو ڕیزی له‌شکر. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی پێنه‌دا که که‌سه‌که ڕه‌نگه سه‌ر به تالیبان بووبێت. فه‌رمانداره‌که گوتی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر ڕووداوه‌که له ئارادیه بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری وردیان ده‌ست بکه‌وێت.
هه‌ریمی نانگارگار هاوسنووری پاکستانه و ژماره‌یه‌ک له ناوچه‌کانی وه‌ک شوێنی به هێز بۆ تالیبانه و یان شوێنی په‌ناگای بۆ ملیتانه‌کانی سه‌ر به داعشی لێنه.
ده‌وری 13،000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانستان جێگیرن. هه‌ندێک له ئه‌وان کرداری به‌ره‌نگاری تێرۆریزم به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له ده‌مێکدا ئه‌وانی تر به‌شێک له هێزی ناتۆن و له چه‌ندین هه‌زار هێزی هاوپه‌یمان پێک دێن که ئه‌رکی پشتیوانی تایبه‌ت به‌ڕیوه‌ده‌به‌ن. ئه‌رکی ئه‌وان مه‌شق پێکردن و ڕاوێژکاری ئه‌و هێزانه‌ی ئاسایشی ئه‌فغانیه که له شه‌ڕی تالیبانن.
.